پرینتەر و سكاینەری پورتێبڵ

پرینتەر و سكاینەری پورتێبڵ

 وشەی (portable) لە ئینگلیزیدا بەو ئامێر یا ئەو كەرسانە دەگوترێت كە بتوانرێ بە ئاسانی رابگوازرێن. ئەو ئامێرانەی بچووكترن لە قەبارەی ئامێرەكانی پێش خۆیان. بۆ نموونە قەوارە و كێشی پرینتەرێك دیارە بە جۆرێك كە ناتوانرێ، تاك كەس لە گیرفانی بخات و بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵ خۆی بەرێت. لەو دواییانەدا ئامێری جۆری (portable) بەرهەم هاتن كە بە ئاسانی رادەگوازرێن.

ئامێری جۆری smart Magic Wand پرینتەر و سكاینەرێكە كە لە جۆری پورتێبڵە, بەكارهێنەر دەتوانێ بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵ خۆی بگوازێتەوە. ئەم سكاینەر و پرینتەرە تایبەتە بە مۆبایلە زیرەكەكان. بەكارهێنەر بە ئاسانی لە جانتاكەی دەخات و لەگەڵ خۆی دەگێڕێ.

بەهۆی پرینتەر- سكاینەری ناوبراوەوە دەتوانرێت ئەوەی لەسەر مۆبایلەكان لە وێنە و دەقەوە بیخەیە سەر كاغەز. هەروەها دەتوانرێ ئەو فایلانەی سكان دەكرێن بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەت بە مۆبایلەوە دەستكاری بكرێن.

Top