هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێکیان لە هەولێر بە بڕێك ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوكردۆتەوە و تێیدا باس لەوە دەكرێت کە به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه سنوورییه‌كان توانراوە لەناو شاری هەولێر سێ كلیۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (حه‌شیش) دەستی بەسەر دابگیرێت کە لەلایەن باندێکی ماددە هۆشبەرەكان بازرگانی و مامەڵەی پێوە کراوە.
هەروەها لەراگەیانراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە لەكاتی ئەوەی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکردوە ئەوە تۆمەتبارەکانی دیكە رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەیان به‌پله‌ی رائید بریندار کراوە.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ئاماژەی بەوەشداوە کە تۆمه‌تباری دەستگیركراو رەوانەی دادگا كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وەش له‌گەڵی به‌رده‌وامه بۆ دەستگیكردنی تۆمەتبارەكانی دیكە.