نزیکەی( 100 )کەس لە تەقینەوەی تانکەرێکی نەوتدا لە سیرالیۆن کوژران

نزیکەی( 100 )کەس لە تەقینەوەی تانکەرێکی نەوتدا لە سیرالیۆن کوژران

 

تەقینەوەیەکی گەورە لە فریتاون-ی پایتەختی سیرالیۆن بەلایەنی کەم ( 100 ) کەسی کوژراوە  و دەیانی دیکەش بریندار بووە.

ئەو تەقینەوەیە درەنگانێکی دوێنێ دوای ئەوەی تانکەرێکی نەوتیی 12 مەتری لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە شوێنێكی هەرە قەرەباڵغی شارەکەدا پێكیان دادا.

ئەو وێنانەی میدیاکانی ناوخۆ بڵاویان کردۆتەوە، تەرمی سووتاوی دەوروبەری ڕووداوەکە لە شەقامەکە  پیشان دەدەن.

یوون ئاکیساویر سەرۆکی شارەوانیی شارەکە دیمەنەکانی بە " ڕووداوێکی خەمناک" وەسف کرد و گوتی: تا ئێستا ڕادەی زیانەکان نەزانراوە.

خاتوون ئاکیساویر لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی: دەنگۆی ئەوە هەیە کە لەو ڕووداوەدا زیاتر لە 100 کەس کوژراون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی لەسەر قوربانیان نییە.

بەڕێوەبەری دادی پزیشكیی دەوڵەتەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: کە تا ئێستا ( 91 ) تەرم بەدەستیان گەیشتوویە.

ئەو شارە کەناراویە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە، لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی چەندین کارەساتی سەخت بۆتەوە.

لە مانگی ئازاری ئەم ساڵدا لە دوای ئاگرێکی گەورە زیاتر لە ( 80 ) کەس برینداربوون و زیاتر لە( 5 )هەزار کەس لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەژار نشینی شارەکە ئاوارە بوون.

لە ساڵی 2017دا زیاتر لە 1000 کەس بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە گیانیان لە دەست داو و نزیکەی 3000 کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون،  بارانەکەش بووە هۆی وێران بوونی ماڵەكانیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

نزیکەی( 100 )کەس لە تەقینەوەی تانکەرێکی نەوتدا لە سیرالیۆن کوژران
Top