کۆمپانیای رووس نەفت: سەردەمی هەرزانی نەوت بەسەرچوو

کۆمپانیای رووس نەفت: سەردەمی هەرزانی نەوت بەسەرچوو

گەورە كۆمپانیای روسیا رووس نەفت بەدوری زانی نرخی نەوت و ووزە بگەرێتەوە بۆ قۆناغی سەردەمی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەو كۆمپانیایە رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و لە ئێستا بەدواوە سەردەمی ھەرزانی نرخی نەوت بەسەرچوو، کە نزیکەی ١٠٠ ساڵە بەردەوامە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" پەیکەری کەرتی وزەی جیھانی پێویستە ھاوسەنگانە بێت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لەوەی ئابووری جیھان داڕمێت.
بەهای بەرمیلێك نەوت لەبازاڕە جیهانیەكاندا گەیشتە 86 دۆلار و لەئێستادا لەنێوان 83 بۆ 86 دۆلار بەرزو نزم دەبێتەوە بەڵام هەموو ئێشبینی و ئاراستەكان بەرەو ئەوە دەچن لە سنووری 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك راوەستێتەوە.

Top