دەوامی پاسپۆرتی هەولێر ئەم هەفتەیە دەبێتە ئێواران

دەوامی پاسپۆرتی هەولێر ئەم هەفتەیە دەبێتە ئێواران

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەراگەیاندراوێكدا ئاگاداریەكی ئاراستەی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات و دەڵێت ئەم هەفتەیە دەوامی فەرمی بەڕیوەبەرایەتییەکەیان ئێواران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە كە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر ده‌که‌نەوە‌ کە سەرجەم مامەڵەکانیان لە دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت لە نووسینگەی (یەك و دوو و سۆران و کۆیە) لە رۆژی یەکشەممە 7/11/2021 تا ڕۆژی پێنجشەممە 11/11/2021 کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ تا (6)ی ئێوارە دەبێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر داواش لە هاووڵاتیان دەکات كە تەنیا لە کاتی دیاریکراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.

Top