بازاڕی جیهانی لەچاوەڕوانی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی ئۆپك پڵەس دەكەن
هەرچەندە كۆمەڵەی ئۆپك پڵەس رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی خستە بازاڕەوە بەڵام نرخەكانی نەوت نەهاتە خوارەوە و بەرێژەی لە 3% بەرزبووە، بۆیە وابڕیارە ئەو كۆمەڵەیە دووبارە دەست بەدانوستان و گفتوگۆكانی بكاتەوەو بڕیاری نوێ بدەن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو، هەرچەندە چاودێران پێیان وایە لەدەرەوەی ئەم رێكەوتنەش وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەشێوەیەكی زۆر فراوان دەستیان بەزیادكردن و ناردنە دەرەوەی نەوت كردووە بەڵام لەبەر زۆربوونی خواست نرخەكان نەهاتۆتە خوارەوەو پێشبینی هاتنە خوارەوەش ناكرێت و چاودێران هەر لەسەر ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو تاوەكو ساڵی داهاتوو بەردەوامن.