وەزیری پەروەردە پێشوازی لە نووسەر و روناکبیر ئیسماعیل بێشکچی دەکات

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە نووسەر و روناکبیر ئیسماعیل بێشکچی دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە رێکەوتی ٣ـی١١ـی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و روناکبیری تورک و دۆستی کورد بەڕێز "ئیسماعیل بێشکچی" و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنەکەدا وەزیری پەروەردە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەی بەڕێزیان بۆ وەزارەتی پەروەردە، پاشان بەڕێز ئیسماعیل بێشکچی پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە دووپاتکردەوەو باس لە بارودۆخی ئێستای هەرێم و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە کرا.

لەکۆتاییدا لەلایەن بەڕێز ئیسماعیل بێشکچی کتێبکی خۆی پێشکەش بە وەزیری پەروەردە کرد.

Top