پارکی نێودەوڵەتیی پاندای زەبەلاح لە چین کرایەوە

پارکی نێودەوڵەتیی پاندای زەبەلاح لە چین کرایەوە

 

 

پارێزگای سیچوان لە چین و دەسەڵاتی ژینگە پارێزیی دارستان دەڵێت:  پارکێکی نێودەوڵەتیی پاندای زەبەلاح کراوەتەوە بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵە دەگمەنە.

ئەو پارکە  ڕووبەرێکی 20177 کیلۆمەتری چوارگۆشەیی داپۆشیوە و بەرپرسانی ناوخۆیش بە دەسپێکێک دەزانن بۆ زیادبوونی ناوبانگی پاندای زەبەلاح و پارێزگای سیچوان لەسەر ئاستی جیهان.

پارێزگای سیچوان لە باشووری ڕۆژئاوای چین خاوەنی 1935 پاندای زەبەلاحە،  ئەمە زیاتر لە 76٪ ی کۆی پاندای زەبەلاحە لەسەر ئاستی جیهان. 

ژینگە پارێزانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو کوالیتی ژیانی پاندای زەبەلاحیان لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی زنجیرەیەک پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی سەرچاوە سروشتییەکان باشتر کردووە.  دوایین داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە ژمارەی ئەو جۆرە ئاژەڵانە و هاوکات ڕووبەری ژینگەیان ڕوو لە زیادبوون دەکات،  ژمارەی ئەم  ئاژەڵە لە هەشتاکاندا لە هەزار پاندا كەمتربوو.  لەو کاتەوە تا ئێستا ژینگەی پانداکان لە ملیۆنێک دۆنمەوە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم زیادی كردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top