هەم لاپتۆپێكی بچووك و هەم ئامێری گەیم

هەم لاپتۆپێكی بچووك و هەم ئامێری گەیم

 

 یارییە ڤیدیۆییەكان چ لە ئامێرەكانی وەك پلەیستەیشن و ئیچ دی بۆكس و... چ ئانلاین بن، لایەنگرێكی زۆریان هەیە. ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی تایبەت بە گەیم جگە لە مۆبایل زۆربەیان قەبارەگەورەیە و كێشیان زۆرە. ئامێری گەیمی GPD Win Max هەم بچووكەو هەم كێشی كەمە.

ئامێری ناوبراو كۆنسۆلێكی دەستییە، وەك نۆتی بووك و لاپتۆپێكی بچووكیش سوودی لێوەردەگیردرێت. شاشەكەی 8 ئینجە و لە جۆری IPSیە، لە یەك كاتدا پشتیوانی لەمسی لە دە خاڵ دەكات. سەرەڕای ئەوەی بچووكە تایبەتمەندییەكانی بەرزن.

بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن: یەكەی لێكدەرەوەی لە جۆری ئەنتەلە و Intel Gen11 Graphics Iris Plus 940. رامەكەی 16 گیگابایتە و  داتاگەی كە لە جۆری SSDیە 512 گیگابایتە. جووتێك دەسكی گەیمی لەسەرەوە داندراوە. باترییەكەی هەتا 3 كاتژمێر یاریكردن دانابەزێت. ئەگەر گەمەی بچووكیشی پێبكرێت هەتا 14 كاتژمێر دانابەزێت. سیستەمی وای-فای 6ی لەسەرە و پشتیوانی لە بلوتوس 5 دەكات. كێشی تەنیا 790 گرامە.  دەكرێت وەك لاپتۆپێكی باشیش سوودی لێوەربیگرێت و هەموو ئەو ئەركانەی بە لاپتۆپ ئەنجام دەدرێن بەویش ئەنجام دەدرێن.

 

Top