سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خێزان و بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی کرد .
سەرۆکی حکومەت، ستایشی قوربانیدان و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان.
لە بەرامبەردا، بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی ، سوپاس و پێزانینی خۆیان، بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.

Top