بەهۆی هێرشێكی ئەلیکترۆنییەوە سیستمی دابەشكردنی سووتەمەنی لە ئێران لەكاركەوت

بەهۆی هێرشێكی ئەلیکترۆنییەوە سیستمی دابەشكردنی سووتەمەنی لە ئێران لەكاركەوت

 

لە ڕوونكردنەوەیەكدا تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی لە وڵات لەکارکەوتوون، تەلەفزیۆنی ناوبراو دووپاتی كردەوە كە  هەڵەیەك کەوتووەتە ناو سیستمی دابەشکردنی سووتەمەنی لە سەرتاسەری ئێراندا ئەمەش بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی كە كراوەتە سەر ئەو سیستمە. لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكانی ئێراندا چەندین دیمەنی قەرەباڵغیی وێستەگەکانی سووتەمەنی بڵاوکراوەتەوە.

 

لەلای خۆشیەوە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێكدا بە پەیامنێرانی گوت دوای ئەوەی ئەو وێستگانە لە كاركەوتن، یەكسەرکۆبوونەیەك لەسەر ئاستی باڵادا ئەنجامدرا بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ ئەم گرفتە. جەختیشی لەوە كردەوە كە گرفتی پەکخستنی وێستگەکان بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوەیە و بەم زوانە چارەسەردەکرێت.

 

شایانی باسە پار ڕۆژنامەی واشتنۆن پۆست بڵاوی کردبووەوە، كە ئێران هێرشێكی  ئەلیکترۆنی بۆسەر دامەزراوەی هایدرۆلیکی شارێکی ئیسرائیل ئەنجام داوە، لە تۆڵەی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنەی  كە ئیسرائیل کردبووەیە سەر بەندەر عەباسی باشووری ئێران.

 

Top