هێنی تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ ئاشکرا دەکرێن

هێنی تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ ئاشکرا دەکرێن

کۆمەڵەی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ چەمکی نەریتی تەلەفزیۆنەکەکان تێدەپەڕێنن و نوێنەرایەتی لایەنێکی شێوازی ژیان دەکەن و پارچەیەکی ڕاستەقینەیە لە دیکۆری ناو ماڵدا کەڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تا گوزارشت لەخۆیان بکەن لە چوارچێوەی ناو ماڵەکانیاندا. گەر تۆ بەدوای تەلەفزیۆنێکدا دەگەڕێیت کە بتوانێت وەک چوارچێوەیەکی هونەری ،یان شاشەیەکی پیشاندان بەئاسۆیی یان ستوونی بەکاربهێنرێت ،یان تەلەفزیۆنێک کە دیزاینەکەی گوزارشت لەخۆی بکات ،ئەوا ئەم ئامێرە لەگەڵ هەموو خواستەکان دەگونجێت و هەموو پێداویستیەکانت جێبەجێدەکات.
ئادیڵ و ماکسیم،دیزاینەری گرافیکی فەرەنسین کە حەزیان لە چۆنیەتی سوودوەرگرتنە لەکەلوپەلە بەردەستەکانب ۆ دیزاینە ناوخۆییەکانی خۆیان.
"تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ تێکەڵ دەبن لەگەڵ دیکۆردا ،دەبنە جوانییەکی تەنهایی ،هەمووئەمانە بە سادەیی و کێشی کەمدەوڵەمەندن".
پرسیار: وەک پیشەگەرانی دیزاین و وێنەکێشان،ڕاوبۆچوونتان چییە لەسەر دیزاینیتەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ؟
وەڵام: دیزاینی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ زۆر سەرنجڕاکێشە، چونکە هەر ئەوەندە لەجێی خۆیدابنرێت، بە خێرایی دەبنە توخمێکی مۆدێرن و چالاک لە دیزاینە ناوخۆییەکانماندا،و لەگەڵ دیکۆرەکەدا تێکەڵ دەبن و دەبنە توخمێکی جوانیی بە تەنیا،ئەمە جگە لەوەی کە سادەیە و کێشی کەمە.
پرسیار: سامسۆنگ لە دیزاینی تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکاندا لەگەڵ چەند هونەرمەندێک هاوبەشی کاریکردووە، ئێوە ئەم هاوبەشیە بۆ تێکەڵکردنی داهێنانی تەکنەلۆژیا بە داهێنانی هونەری چۆن دەبینن؟
وەڵام: بیرۆکەی کردنەوەی ڕێگا بۆداهێنەران بۆ دیزاینکردنی توخمێک کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاردێت بۆ ئێمە زۆر گرنگە. کەلوپەلە تەکنۆلۆژییەکان دەتوانن سادەیی و سەرنجڕاکێشیی خۆیان لە دەست بدەن بەهۆی دیزاینەکەیانەوە، بەڵام دەکرێت ئەم کێشەیە بە دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سەرەتاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ داهێنەراندا نەهێڵرێت.
فێرۆ و لۆلا، مەکسیکی و فەڕەنسین ،شارەزایی فۆتۆگرافی داهێنەرن و خولیای سەفەریان هەیە
"تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ ، هونەر و جوانیی دیزاینی ناوخۆ و خۆشگوزەرانی تێکەڵ دەکەن، واتە کاری تەلەفزیۆن بە تەنها تێدەپەڕێنن و چەمکێکی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە پێشکەش دەکەن".
پرسیار: جگە لە چالاکیە پیشەییەکانتان، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆتان بەناوبانگن. ڕاوبۆچوونتان دەربارەی تەلەفزیۆنی" زە سێرف" کە دەتوانیت سەیری وێنە و ڤیدیۆ و بیرەوەرییەکانی خۆتان بکەن تیایدا؟
وەڵام: ئێمە هەرگیز حەزمان لە شاشەی تەلەفزیۆنی ڕەشی ناو ژووری دانیشتن نەبوو،بەڵام ئەوەی ئێمە زۆرحەزمان لێی بوو دەربارەی ئەم ئامێرە تایبەتمەندی"ژینگەی چواردەور "Ambient Mode بوو لەم ئامێرەدا. و ئێمە باوەڕمان وایە کە سامسۆنگ لە بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندییەدا داهێنانی کردووە، بە تایبەتی کە ئێمە بە پەرۆشین بۆ بینین و پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆکانمان بۆخۆمان و میوانەکانمان.

پرسیار: فێرۆ - وەک وێنەگرێک، چ لایەنێک زۆرتر سەرنجتان بۆتەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ ڕادەکێشێت؟
وەڵام: کواڵیتی وێنەکان سەرسوڕهێنەرەبەهۆی شاشەکانیQLED. سەرەڕای ئەوەش، تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ، هونەر و جوانیی و دیزاینی ناوخۆ و خۆشگوزەرانی تێکەڵ دەکەنو وایان لێکردوون بتوانن کاری تەلەفزیۆن بە تەنها تێپەڕێنن،و لە ئێستادا چەمکێکی شۆڕشگێڕانە لەم بوارەدا پێشکەش بکەن.

پرسیار: لۆلا –چ لایەنێکیت پێ باشترەلە "زەسێرف"The Serif؟
وەڵام:لە تەلەفزیۆنێکی ئاسایی ناچێت، هەروەها حەزم لە دیزاینی ناوخۆییە.
کایلا و کارا: دوو هونەرمەندی ئوسترالین کە حەزیان لە نوێگەرییە"واتە توانای پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت و بەناوبانگی جیهانی لە تەلەفزیۆنی "زە فرەیم".
پرسیار:چۆن تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ کاریگەری لەسەر ڕۆتین و چالاکی ڕۆژانەی ناو ماڵەکەت هەیە؟
وەڵام:لەگەڵ دوو منداڵی بچووک لە ناو ژیانی چالاکمان، ئێمە تامەزرۆی کاتی پشووین پێکەوە وەک خێزانێک.و لێرەدا تەلەفزیۆنە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ ڕۆڵێکی گەورە دەبینن لە پشووی کۆتایی هەفتەکان و منداڵان حەز دەکەن کاری هونەری لە پێشانگای هونەریی بەردەست لە"زە فرەیم" The Frame لە ژوورە بچووکەکەماندا هەڵبژێرن. ئەوەش ڕێگایەکی باشە بۆ ئەوان بۆ ئەوەی ڕووبەری خۆیان بەدەست بهێنن.
پرسیار: تەلەفزیۆنی"زە فرەیم" The Frame ی سامسۆنگ تەکنەلۆژیا تێکەڵ دەکات لەگەڵ جوانیی بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی تەلەفزیۆنیی نەرم. چ تایبەتمەندییەکت پێ باشترە زیاتر لەم ئامێرەدا؟
وەڵام:ئەو دوو تایبەتمەندیەی کە زۆر گرنگن لای ئێمە بریتین لە دیزاینی باریک و سادەی تەلەفزیۆنەکە و چوارچێوەکەی کە توانای تایبەت کردنی هەیە؛ئێمە تیشک دەخەینە سەر دروستکردنی شوێنێک کە سۆزت بۆی بجووڵێت کاتێک دەچیتە ژوورەکەوە، بەمانای توانای پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت و بەناوبانگی جیهانی لە تەلەفزیۆنەکە و شێوازێکی بێشومار بۆ گەیشتن بەڕووکار و هەستێکی بێ وێنەبۆ هەموو تاکێک.

Top