دوو ئافرەت و پیاوێكی تۆمەتبار كە فەرمانی دەستگیرگرتنیان لە بەغداوە هەبوو لە سلێمانی دەستگیركران

دوو ئافرەت و پیاوێكی تۆمەتبار كە فەرمانی دەستگیرگرتنیان لە بەغداوە هەبوو لە سلێمانی دەستگیركران

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە (بەشی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژئاوا) سێ‌ تۆمەتبار كە فەرمانی گرتنیان لەدادگای پێداچوونەوەی ناوچەی رەسافەی بەغداوە هەبوو دەستگیریانكردن .
24/10/2021 پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاویکردۆتەوە كە لە دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای پێداچوونەوەی بەغدا ناوچەی رەسافە گەیشتەبووە دەست پۆلیسی سلێمانی كە گومان هەبوو ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتوونە ئەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان راسپارد كە بەدواداچوونی وردو بەردەوام بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە ئەنجامبدەن.
هەروەها لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە كە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان ئەوە تۆمەتبارەكان دۆزرانەوە لەپاشان لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیركران كە ئەو سێ تۆمەتبارە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك زێڕ.
هەروەها لە راگەیاندكراوەكەی پۆلیسی سلێمانی باسی ئەوەشکراوە کە تۆمەتبارەكان لەدایكبووی ( 1976و 1999و 2000)ن كە پیاوێك و دوو ئافرەتن، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (444)ی یاسای سزاكانی عیراقی بەندن و لەپاش ئەوەی رێكارە یاساییەكان تەواو دەبێت ئینجا تۆمەتبارەكان رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە.

Top