وێبكەمێك روخساری بەكارهێنەرەكەی دەناسێ

وێبكەمێك روخساری بەكارهێنەرەكەی دەناسێ

 

وێب كەم واتە كامێرای تایبەت بە وێب و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەرلەوەی لاپتۆپەكان پێشكەوتوو بن، گرنگییەكی خۆی هەبوو. ئەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كۆڕ و سیمنیاریان هەیە یا چات و گفتوگۆ دەكەن، وێبكەم ئامێرێكی پێویستە. لەسەردەمی كرۆنادا كە زۆربەی ئەركەكان لەماڵەوە ئەنجام دەدران، توڕە كۆمەڵایەتییەكان و قەرەباڵغ بوون و وتنەوە و دەرس و كۆڕ و كۆبوونەوەكان لە دونیای مەجازیدا دەكرا، وێبكەم گرنگییەكی زۆری هەیە.

لەم رۆژانەدا كۆمپانیای Dell وێبكەمی جۆری UltraSharp  بەرهەم هێناوە كە روخساری بەكارهێنەرەكەی دەناسێت. وێبكەمەكە كوالیتی نیشاندانی 4Kیە.  هەستەوەری 8.3 میگاپیسكی لەسەرە. توانای تۆماركردنی بە كوالیتی 4K هەیە. لەكاتی تۆماركردندا بە ویستی خۆت دەتوانی چۆنییەتی تۆماركردنەكە بگۆڕی لە 1080 وە بۆ 720.  وێب كەمەكە رێكخستنی خۆكاری تیشك و رووناكی هەیە. تەنانەت وێنەكە بەبێ رووناكیش بەباشی دەبیندرێ.  یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی وێبكەكەمە ئەوەیە كە زەینی دەستكردی هەیە، واتە لەگەڵ جوڵەی بەكارهێنەرەكە چوارچێوەی ناوەوەی كامێراكە دەجوڵێت. بەكارهێنەر هەرچییەك بكا لە چوارچێوەكە ناچێتە دەر.

Top