پارێزگاری هەولێر: لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

پارێزگاری هەولێر: لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

 

وەك لە هەموو لایەك ئاشكرایە كە پەتایی كۆڕۆنا هێشتا ماوە و ئێستا لەهەرێمی كوردستان رۆژانە چەندین كەس تووشی پەتاكە دەبن و گیانلەدەستدانیش بەو پەتایە رۆژانە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت، هەر بۆیە بڕیارە لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێكردنی رەوشەكە کۆببێتەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەمبارەوە راگەیاند: لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا رۆژی دووشەممە 25/10/2021 بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە كە لە کۆبوونەوەکەدا لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێی دوایین بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆناو پێدانی ڤاكسین دەکات.

Top