لەراگەیاندنێكی پۆلیسی سلێمانی هاتووە پارەیەكی زۆری ساختە لەجۆری 25 هەزاری لە سەید سادق دەستی بەسەردا گیرا

لەراگەیاندنێكی پۆلیسی سلێمانی هاتووە پارەیەكی زۆری ساختە لەجۆری 25 هەزاری لە سەید سادق دەستی بەسەردا گیرا

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی کە کۆپییەکی دەست گوڵان كەوتووە هاتووه‌:" دوای ئه‌وه‌ی بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە دوو كەس لەناو بازاڕی سەید سادق كە گومان دەكرێت دراوی ساختەیان پێبێت، دەستبەجێ‌ بەشی پۆلیسی سەید سادق بنكەی پۆلیسی حەساری راسپارد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، هەمان رۆژ توانرا دوو كەسەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری كە سەرجەمیان ساختە بووە دەستی بەسەردا گیراوە، بەنیازبوون لەناو بازاڕی قەزاكە ساغی بكەنەوە".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند كە هەردوو تۆمەتبارەكە بەناوی (ه، أ، ع) لە دایكبووی 2003 و (ر، ق، س) لەدایكبووی 1991 بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

Top