سەربەندی پاییزانە

سەربەندی پاییزانە

لە وەرزی پاییزدا كەشوهەوای كوردستان بەجۆرێكە كە بەیانیان هەوا ساردە و جار جاریش رەشەبا پەیدا دەبن، جگە لەوەی تۆز و خۆڵیش لەو ماوەیەدا سەر و قژ دەشێوێنێت، بۆیە دەبێ چارەسەرێك بۆ پاراستنی سەرو قژت بدۆزیتەوە، تا ئەو كرێمانەی لە قژتی دەدەیت، یان ماوەیەكی زۆرت پێچووە بۆ ئارایشتكردنی، تێك نەچێت، چارەسەر ئەوەیە سەر بەند و تەوقەی قوماشی قژ بەكار بهێنیت. سوودەكانی سەربەند بۆ پاراستنی قژە لە و تۆز و خۆڵ، هەروەها ئارایشتەكەشت تێك نادات، هاوكات مۆدێكی ئێكسسوارە بۆ رازاندنەوەی سەر و قژ، وەك خانمێك دەتوانیت رەنگی سەربەندەكانت لەگەڵ رەنگی جانتا و كراس و بەشێكی دیكەی جلەكانتدا هاورەنگ بكەیت، تا ستایلێكی ناسك بەدەست بهێنیت، سەربەندی قوماش نەرمە و هیچ زیانێكی بۆ قژ نییە، سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت بە توندی، یان بە شلی لەسەر سەرتی ببەستیت، ماركەكانی دیۆر و پرادا، لە لوتكەدان بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە خشڵە، كە تایبەتە بە پاییز، هەوڵدە دوو سەربەندت هەبێت، بۆ ئەوەی ئەگەر یەكێكیان پیس بوو، یان لەسەرت نەوەستا یەكێكی دیكە بەكار بهێنیت، هەروەها دەتوانیت لە یەك كاتدا دوو سەربەند لەسەر سەر و لە قژت بدەیت.

 

Top