نهێنى سه‌ركه‌وتن وپێشه‌نگبوونى پارتى له چیدایه؟! ..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى
پارتى وه‌ك هێزێكى جه‌ماوه‌رى و نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستپێكى دامه‌زراندنییه‌وه له سه‌ر ده‌ستى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانیی ، به درێژایی نزیكه‌ى هه‌شت ده‌یه‌ى رابردوو ، سه‌ڕه‌رایی بڕینى چه‌ندین هه‌وراز و نشێو ، پیلانگێرى قڕێژ و هه‌وڵى له‌ناوبردنى و چه‌ندین كارى تیرۆر و قێزه‌وه‌ن ، به‌ڵام له كۆتاییدا به خۆرٍاگرى و سیاسه‌تى ژیرانه توانیی به سه‌ركه‌وتوویی و به‌هێزى له سه‌ر ئاستى كوردستان ، عێراق و ناوچه‌كه بمێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى مێژوویی له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ى كوردایه‌تیی بكه‌ین ، له دواى پیلانگێرى دژى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد و كۆچى ناچارى بارزانى نه‌مر و هه‌ڤاڵانیی بۆ یه‌كێتى سۆڤێیه‌تى جاران و ئینجا پیلانگێرى شوومى جه‌زائیر و ئینجا گه‌له‌كۆمه‌كى له دژى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول و ئینجا پرۆسه‌ى ئه‌نفال ، كۆچڕه‌وى ملیۆنى و پیلانگێرى و خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 و په‌ڵاماردانى میلیشاكانى حه‌شد و پاسدار و پیلانگێرى هه‌رێمایه‌تی و عێراقى بۆ سه‌ر كیانى كوردستان كه تێیدا ئامانجى سه‌ڕه‌كى نه‌هێشتى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد و له سه‌روى هه‌مووشیانه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆك بارزانیی بوو ، كه تێیدا گه‌مارۆدانى سیاسى و ئابوورى ، به‌ڵام به پشت به‌ستن به ئیراده و خۆڕاگری خه‌ڵكى دڵسۆز و فیداكارى كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانیویه‌تی رووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌م ئاسته‌نگانه و سه‌ختیانه ببێته‌وه .
هه‌ڵبه‌ت چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو ، به‌تایبه‌ت ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ى رابردوو، بۆ كارێزمایی پێشمه‌رگه و رابه‌رێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه هه‌ر ته‌مه‌نى مێرمنداڵییه‌وه چه‌كى شه‌ڕه‌ف و پارێزگاریكردن له مافه‌ره‌واكانى كورد وكوردستانى له شان كردووه و وه‌ك قوتابییه‌كى بارزانیی نه‌مر ، فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێكردووه و ئه‌وه‌ش له قۆناغه جیا جیاكانى خه‌بات و تێكۆشانى كوردستان ، سه‌ركه‌وتووانه له كاته سه‌خت و دژواره‌كاندا ، به خۆڕ‌اگرى و له سه‌ر خۆیی رووبه‌ڕووى دۆخه نه‌خوازره‌كان بۆته‌وه ، هیچ كات سازشى له سه‌ر مافه‌ره‌واكانى گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى نه‌كردووه و هه‌میشه له پێناو ته‌بایی و یه‌كده‌نگى كورد وكوردستان تێكۆشاوه .
سه‌رۆك بارزانیی ، ئه‌و رابه‌ر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌یه كه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ خۆشى و ناخۆشى گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تى ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ، پارتى وبارزانى و جه‌ماوه‌رى كوردستان ئاوێته‌ى یه‌كتر بن ، هه‌روه‌ها نه‌ك له سه‌ر ئاستى كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر ئاستى عێراقى وناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رده‌م وه‌ك رابه‌رى و كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز بۆ زۆرێك له پرسه هه‌ستیاره‌كان حیسابى بۆ بكه‌ن هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه كه بارزانی ببێته رابه‌رێك كه هه‌میشه پرس و ڕا و پێشنیار و بڕیاره‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی كردنى به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌تایبه‌ت له شه‌ڕى جیهانى تیرۆریستانى داعش و ئینجا پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره نیشانده‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه سه‌رۆك مسعود بارزانیی هه‌رده‌م له په‌رۆشى و دڵسۆزى گه‌لى و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تى . هه‌روه‌ها بوونى بڕیاردانى ناوه‌ندى له‌لایه‌ن پارتى و سه‌رۆك بارزانى به شێوه‌یه‌كى به‌رنامه داڕێژراو و وردبینانه ، وایانكردووه هه‌رده‌م له كاته‌كان هه‌ستیاره‌كاندا سه‌نگ و پێگه‌ى پارتى زیاتر به‌هێزتر بكات و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ره‌و لووتكه بێت.
هه‌روه‌ها پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، خاوه‌ن سه‌ركرده وكادیرى و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرى زۆر به توانا و دڵسۆزن ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه قۆناغ به قۆناغ هه‌ر به گه‌نجى و به‌توانایی بمێنێته‌وه ـ به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ له هه‌ر دوو لووتكه‌ى حكومڕانى كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و رێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى كوردستان له سه‌ر ئاستى دیپلۆماسى و سیاسى و ئیداره‌دان ، رۆلێكى گرنگ و به‌رچاویان بینیووه و ده‌بینن كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵى حكومرٍانى یاندا ، سیماى كوردستان له گشت بواره‌كاندا پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌خۆوه ببینووه .هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه توانیویه‌تی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگ و ئایدیا جیاوازه‌كانی هه‌رێم بێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كان هه‌موویان كۆبكاته‌وه و ئامانج بۆ ئێستا و داهاتووی هه‌رێم دابنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راستیه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ، كوردستانیان گه‌واهیده‌رى بۆ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ، رێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان له‌م ماوه‌ى 27 مانگى رابردوویی ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆیه‌م ، سه‌ڕه‌رایی هه‌موو ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ى رووبه‌ڕووى كابینه‌كه‌ى بوونه‌وه، به‌ڵام توانیی رووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و هێرش و مه‌ترسیانه و قه‌یرانى دارایی و ئینجا ڤایرۆسى كۆرۆنا ببێته‌وه ، ئه‌و قۆناغه‌ى كه نرخى نه‌وت له نزمترین ئاست دا بوو و بڕینى به‌شه مووچه و بودجه‌ى كوردستان و گوشاره نێوخۆییه‌كان هه‌موویان گوشارێكى گه‌وره بوون بۆ سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان به پێڕه‌وكردنی نه‌خشه‌ڕێگای كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كان توانی ئیداره و كۆنترۆڵى هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه بكات و دواتر چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه و رێگه‌ى نه‌دا ، كاروانى كابینه‌ى نۆیه‌م به پیلانگێرى بوه‌ستێت و وێڕای به‌رده‌وامی و بوونی ئاسته‌نگه‌كان، له‌وپه‌ڕی به‌هێزبوه‌نیدایه و رۆژ له دوای رۆژیش ئامانجه‌كانی دێته دی.
ئه‌مڕۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، به بیروهزرێكى كوردستانیانه ،نه‌ك ناوچه‌گه‌ریانه و ئایدۆلۆژیایه‌كى نه‌ته‌وه‌په‌رستى ، تاك ئایینى و مه‌زهه‌بى به‌ڵكو ماڵێكى گه‌وره كه تێیدا شوێنى هه‌موو بیر‌و باوه‌ره‌كانى تێیدا ببێته‌وه ، ئه‌ویش باوه‌رى كوردایه‌تیی و كوردستانییه ، قوتابخانه‌یه‌كى كه كوردستانى كردۆته شوێنى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى هه‌موو ئایین و ئایینزاكان و ئه‌مرۆ هه‌موو سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتان كوردستان به دوورگه‌یه‌كى ئاڕام ده‌بینن ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و بیروباوه‌ره پته‌وه‌ى پارتى بۆ بنه‌ماكانى كوردایه‌تیی، ئاشتى و ئازادى و دیموكراسى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و لووتكه‌ى سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت .رێبازێك كه مه‌شخه‌ڵى رووناكى و ئومێدى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده وبه‌رووناكى ده‌مێنێته‌وه .