لە فەڕانسا سێ کۆچبەر بەر شەمەندەفەركەوتن و گیانیان لە دەستدا

لە فەڕانسا سێ کۆچبەر بەر شەمەندەفەركەوتن و گیانیان لە دەستدا

 

نووسینگەی داواکاری گشتی لە شاری بایۆنی باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە رایگەیاند: سێ کەس بەر شەمەندەفەرێکی خێرای گەشتیاری كەوتن لە پیرێن- ئەتلانتیک بەوهۆیەوە دەست بەجێ گیانیان لەدەستدا و وای بۆدەچن کە قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە کۆچبەر بووبن.

بەپێی میدیاکانی ناوخۆ، ڕووداوەکە  کاتژمێر 5ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە نزیک وێستگەی "سەن ژان دو لوز" لە بەشی پیرنە - ئەتلانتیک ڕووی دا.

بەپێی وتەی داواکاری گشتی بایۆن، جگە لەو سێ قوربانییەی ئاماژەیان پێکراوە، لە ڕووداوەکەدا کەسێکی دیکەش بەرشەمەندەفەرەکە کەوتەوە، کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدایە و قاچێکی شکاوە و چارەسەر دەکرێت.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو پیاوانە بە تایبەتی ئەو سێ قوربانییە بۆ میدیاکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام ئەوەیان ئاشكرا كرد كە تەمەنی یاساییان هەبووە.

ماری سۆرزور، سەرۆکی زانیاریی سیبۆر، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پەیامنێری فەڕەنسا، دووپاتی کردەوە کە ئەو قوربانییانەی بەر شەمەندەفەرەکە کەوتوون کۆچبەربوون.

ئاماژەدان بە وتەکانی گرووپی فریاكەوتن،  قوربانییەکان پێشتر لەسەر رێپێی شەمەندەفەرەکە ڕاكشابوون.

وتەبێژی هێڵی شەمەندەفەری نیشتمانیی فەڕەنسا، بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکە هاتووچۆ بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، بەڵام لە کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانییەوە دەستی پێ کردەوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، لە ئێستادا شەمەندەفەرەکان لەو ناوچەیەدا كەوتوونەتەوە كار کە ڕووداوەکەی تێدا رووی دا.

باس لەوە دەکرێت کە سەرنشینەكانی ئەو شەمەندەفەرە  گرنگیان پێ دراوە و لە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لە سەرنشینەکان نەکەوتووەتەوە.

لێکۆڵینەوەکانی زیاتر بۆ ڕوونکردنەوە و وردەکاریی زیاتری ڕووداوەکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سان ژان دو لوز و پۆلیسی دادوەری بایۆنەوە بەڕێوەدەچێت.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top