60٪ ی خەڵکی فەڕەنسا بەهۆی گرانیی کارەبا و گازەوە گەرمكەرەوەكان دەکوژێننەوە

60٪ ی خەڵکی فەڕەنسا بەهۆی گرانیی کارەبا و گازەوە گەرمكەرەوەكان دەکوژێننەوە

 

بەپێی دوایین ڕاپرسییەکانی وزەی فەڕەنسا لە ساڵی 2021دا، زۆربەی خێزانەکان لە دۆخی "هەژاریی وزە"دان

بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کارەبا هەرچەندە تازە نییە، بەڵام خێزانەکان بە شێوەیەکی زۆر نیگەرانن لە کاریگەریی پرۆژە یاسای وزە لەسەر بودجەی مانگانەیان.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەم دواییانە، 84٪ ی خەڵکی فەڕەنسا نیگەرانن لە بەکارهێنانی وزەی خۆیان، کە ئەمە زیاتر لە ساڵی ڕابردووە  بۆ 79٪ ی ئەوان، لە ئەنجامدا، ئەم نیگەرانیانە پەیوەستن بە گۆڕانی ڕەفتارەوە.  60٪ ی خەڵکی فەرەنسا دەڵێن کە بڕی گەرمایان لە ماڵەکانیان کەم کردۆتەوە بۆ ئەوەی ناچار نەبن نرخێکی زۆر بدەن  کە 53 لە سەدی خەڵکی فەڕەنسا لە ساڵی ڕابردوو پێکدێن، لە سەدا 30 لە ساڵی 2019.

بەپێی خەمڵاندنێکی ئەم دواییە، گەورەترین کێشە بۆ تەمەنی  18 تا 34 ساڵانە، کە ئەوانەی لەو تەمەنەدان 74٪ گەرمای ماڵەكانیان کەم کردۆتەوە بۆ کەمکردنەوەی تێچوون.  بەڵام لە نێوان ئەو کەسانەدا کە تەمەنیان 35 تا 44 ساڵ دەبێت، ئەو ڕێژەیە لە سەدا 66 ــە.

جگە لەوەش 25٪ ی خەڵکی فەڕەنسا دەڵێن کێشەیان هەیە لە پێدانی هەندێک پسوولەی گاز یان کارەبا.

دوایین ڕاپرسی لە 6 تا 21ی ئەیلولی 2021 لە نێوان 2016 خێزانی فەرەنسا ئەنجامدراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top