مامەڵەی دەرکردنی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت دەستی پێكردە‌وه‌

مامەڵەی دەرکردنی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت دەستی پێكردە‌وه‌


بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاشكرای کرد، دەست کراوەتەوە بە مامەڵەی دەرکردنی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو كۆمپانیا ئەڵمانییەی ئەرکی کارتی نیشتمانی پێ سپێردراوە سێرڤەرەکانی نۆژەن کردۆتەوە بۆیە مامەڵەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی ڕاوەستابوو، بەڵام لە 13/10/2021 دەست بە مامەڵەکان کراوەتەوە.
هاوكات دەلێت مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرتیش دەستی پێ کردووەتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی پاسپۆرت بکەن و هیچ کێشەیەک نییە و مامەڵەکان بە ئاسایی بەڕێوە دەچن.
لەتەوەریەكی دیكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 17 هەزار كارتی نیشتمانی ئەو كەسانە گەڕایتەوە كە لە چەند مانگی ڕابردوودا مامەڵەیان پێشكەش كردبوو. جگە لەو 17 هەزار کارتەش، هێشتا کارتێکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ماوە کە بگەڕێتەوە.

Top