سەرۆكی کۆریای باکوور داوادەكات گوزەرانی هاووڵاتیان باش بكرێت
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی دەزگای هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکە کردووە سەنگ بخەنەسەر باشکردنی ژیانی خەڵکی وڵاتەكەی.
کیم لەم داوایەیدا كە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی کرێکارانی فەرمانڕەوای وڵاتەکە، کۆمەڵێک چالاکیی جیاواز لەمیانەی ئاهەنگەکەدا بەڕێوەچوون، بەڵام هیچ مانۆڕێکی گەورەی سەربازی ئەنجام نەدراوە کە هەمیشە لەو جۆرە بۆنانەدا مانۆڕە سەربازییەکان ئەنجام دەدرێن.
کیم جۆنگ ئون دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ئەرکی گەورە بووەتەوە لە باشکردن و پەرەپێدانی ئابووری وڵاتەکەدا. تەنیا ڕێگە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە پێشینەکانی ئابووریدا، یەکگرتنی سەرجەم حیزبەکەیە.
ناوبراو ئاماژەشی بەوە كردووە كە نابێت بەرپرسانی كۆریای باكوور تەنیا لە خەمی خۆیاندا بن و بیانەوێت مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵدا بکرێت، دەبێت هەمیشە بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا کارەکانیان لە بەرژەوەندیی خەڵکە یاخود کێشە بۆ خەڵک دروست دەکات.