8 پرسیار کە زۆر دووبارە دەبێتەوە دەربارەی K8

8 پرسیار کە زۆر دووبارە دەبێتەوە دەربارەی K8

سەردەمی K8 کە هەموومان چاوەڕێی دەکەین نزیک بۆتەوە، ئێستا بە چاوی خۆمان شۆڕشێک دەبینین لە جیهانی خۆشگوزەرانی ناوماڵدا بە دەستخستنی ئامێرەکان کە ئەزموونی تەماشاکردنی دەوڵەمەندتر و خۆشتر بە کوالێتی K8 پێشکەش دەکەن. بەڵام پرسیارەکە دەمێنێتەوە کە ئایا پیشەسازیەکە چەند نزیکە بۆ دابینکردنی ئەو ئەزموونانە لە ناوماڵی بەکارهێنەراندا لە سەرانسەری جیهان؟
بۆ وەڵامدانەوەی هەشت پرسیاری دووبارە دەربارەی K8، بیل ماندێل بەڕێوەبەری کۆمەڵەی K8 و جێگری بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەی سامسۆنگ لە ئەمریکا و کریس چینۆک بەڕێوەبەری کۆمەڵەی K8. وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەنەوە.

کێ پەرە بە سیستەمی K8 دەدەن؟
لە ساڵی 2018دا سامسۆنگ و ژمارەیەک کۆمپانیای تەلەفزیۆن و پەناڵەکان گروپێکی بازرگانیان ڕێکخست و سەرنجیان خستە سەر پەرەپێدانی سیستەمی K8.و پەیوەندیان کرد بە کریس چینۆک لە ئینسایت میدیا " Insight Media" بۆ پێشخستنی بەرهەمەکان و ناوەڕۆکەکان و دامەزراندنی کۆمەڵەی K8 (8KA) بە پەرەپێدانی لۆگۆی پشتگیریکراو
بۆ تەلەفزیۆنەکانی K8 بە کەرەستەی پەروەردەیی بۆ بەکارهێنەران و پیشەسازیەکان.
بەم شێوەیە کۆمەڵەی K8 لە ساڵی 2019دا دامەزرا بۆ سوودی بەکارهێنەران و پەرەپێدەرانی ناوەڕۆکەکان و تەکنەلۆژیا وەک یەک. وە لەو کاتەوە ئەو کۆمەڵەیە چەندین کەرەستەی پەروەردەیی بۆ خەڵکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر تەکنەلۆژیای K8، لەوانە ڕاپۆرتێکی وورد و درشت لەبارەی "دۆخی سیستەمەکە" و سیمیناری پەروەردەیی و هەندێک سیمیناریش بە ئۆنڵاین و هەروەها خزمەتگوزاری هەواڵی هەفتانە بەناویThe 8K Monitor. لەم کۆمەڵەیەدا ژمارەیەک لەو لیژنانە هەن کە بەشدارن لە پەرەسەندنی تایبەتمەندیەکان و شێوازەکانی تاقیکردنەوەی تەلەفزیۆنەکانی پشتگیر بە تەکنەلۆژیای K8 دەکەن، لەپاڵ چالاکی کۆدکردن و هەڵوەشاندنەوەی بەکۆدکردنەکە و دروستکردنی ناوەڕۆک و بە بازاڕکردن و زیاتر، بە ئامانجی فراوان کردنی سیستەمی K8. سەرەڕای ئەوەش، کۆمەڵەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ چەندین لایەن بۆ گەشەپێدانی پێوانەکان و بۆ دروستکردنی تایبەتمەندیەکانی K8 و پشتگیری کەرانی ئەم تەکنەلۆژیایە.

جۆری ئەو کۆمپانیایانە چین کە چوونەتە ناو کۆمەڵەی 8K (8KA)؟
کاتێک ئەو کۆمەڵەیە لە ساڵی 2019 دامەزرا، ئەندامەکانی پێنج کۆمپانیا بوون، بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئێستا 30 ئەندامی هەیە و سازکەرانی پەناڵ و چیپ و پەرەپێدەرانی ناوەڕۆک و دابینکەرانی خزمەتگوزاری پەخش و کەرەستەی تری لەخۆگرتووە. کۆمپانیا جیهانیەکانی وەک Google و IMAX و Intel لە کۆمپانیاکان پێشەنگەکانن کە چوونە پاڵ کۆمەڵەکە و یارمەتی گەیاندنی باشترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران دەدەن.

ئامێرەکانی پشتگیری 8K دەکەن بە چی لە ئامێرەکانی تر جیادەکاتەوە؟
جگە لە ڕاگەیاندنی تایبەتمەندیەکانی تاقیکردنەوەکان لە IFA 2019 و CES 2020، کۆمەڵەی 8K پێوەری پیشەسازیی دانا، لەوانە بڕوانامەی K8، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن چێژ وەربگرن لە ئەزموونەکانی بە کوالێتی بەرز.
پڕۆگرامی بڕوانامەی K8 ساڵانە بە زیادکردنی باشتر دەکرێت، و هەڵسەنگاندن لەسەر بنەمای پێویستی جیاواز دەکرێت. بەرنامەکە پێکهاتووە لە چەند توخمێک کە ئامانج لێی دابینکردنی ئەزمونی سێ ڕەهەندی چێژ بەخشە بۆ بەکارهێنەران. وەک هەڵوەشاندنەوەی بەکۆدکردنی ڤیدیۆ و دەنگی ژاوەژاوی فرەکەناڵ کە پشتگیری کۆمەڵێکی جۆراوجۆری ناوەڕۆکەکانی K8 دەکات، لەگەڵ پێوەرەکانی ڕوونی و ڕۆشنایی و ڕەنگەکان بۆ دڵنیابوون لە کارایی بەرز لەسەر شاشە گەورەکان.

لە ئێستادا چەند ئامێری پشتگیری K8 بەردەستن؟
تەلەفزیۆنەکانی K8 بڕوانامەی پێدراوە، لە ساڵی ٢٠١٩ شاشەی QLED 8K سامسۆنگ بووە یەکەم بەرهەمهێنەر کە کۆمەڵەیەکی تەواوی ئامێرەکانی تەلەفزیۆنی پەسەندکراوی هەیە. لە مانگی ئابی٢٠٢١دا ٤٧ تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لۆگۆی پەسەندکراویان وەرگرتووە، و سامسۆنگ و Hisense و TCL زیاتر لە 70 ئامێریان خستۆتە بازاڕەوە.
8K چۆن بەرهەم دێت و بڵاو دەکرێتەوە؟
بە کامێرای(8KHDR) کوالێتی سینەمایی بەرهەم دەهێنرێن. کە دەستکاری دەکرێت بۆ کوالێتی 8K یان HDR پێش بڵاوکردنەوەی. سەکۆکانی یوتیوب و "ڤیمیۆ" بڕێکی زۆر لە ناوەڕۆکی کورتی 8K پێشکەشدەکەن، وەک شێوازی ناساندنی ناوەڕۆکی 4K. کۆمەڵەی 8K کار دەکات بۆ دەستخستنی فیلم و نمایشی زیاتر بە کوالێتی 8K.

ئایا بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنەکان دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد چێژ لە ڤیدیۆی کوالێتی بەرز وەربگرن تەنانەت ئەگەر ناوەڕۆکی ڕەسەنی 8K بەردەست نەبێت؟
تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد AI بۆ ئامێرەکانی 8K ڕێگە دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر نەبوونی ناوەڕۆکی ڕەسەنی 8K. تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ پشتگیریکراوە بە تەکنەلۆژیای 8K، بۆ باشترکردنی کوالێتی وێنە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای فێربوونی قوڵ بە زیرەکی دەستکرد. ئەم تەکنەلۆژیایە توخمە جیاوازەکانی هەر ناوەڕۆکێک بەوردییەکی زۆر شی دەکاتەوە، لەوانە فۆنتەکان، ووردەکارییەکان و ئاستی ژاوەژاو.

ئایا دەتوانین یاری بکەین بە کوالێتی 8K ؟
پێشبینی دەکرێت یەکەی کۆنتڕۆڵە سەرەکیەکان لە یاریەکان بتوانن پشتگیری دۆخی 8K بکەن لەگەڵ ڕووکاری HDMI 2. 1، هەروەها یاری 8K بکەن. بەرهەمهێنەرانی وەک Nvidia و AMD بۆ پشتگیری 8K بەرهەم هێنراون، وەک شوێنکەوتنی تیشک و بەرزکردنەوە لە یەکەی چارەسەرکردنی گرافیکی GPU.

پێشبینیەکان بۆ بەکارهێنان و فراوانکردنی تەکنەلۆژیای 8K چین؟
فراوانبوونی 8K دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنەران کە تا چەند بەدوای نوێترین تەکنەلۆژیای پێشاندانن. ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت کە بە درێژایی کات تەکنەلۆژیای نوێیان بەکارهێناوە و بڵاوکردۆتەوە.

Top