حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی دیکەی کردە پشووی فەرمی

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی دیکەی کردە پشووی فەرمی

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممەی رێککەوتی 11/ 10، هەروەك رۆژی یەکشەممە 10/10 كردە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆیشتنی دەنگدەرێکی زۆریش بۆ دەرەوەی شارەکان بۆ دەنگدان ئەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممەی رێککەوتی11/10 هەروەك رۆژی یەکشەممە 10/10 كردە پشووی فەرمی.
شایانی ئاماژە پێكردنە دوو رۆژ پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە رۆژی یەکشەممە 10/10/2021 بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

Top