سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كوردۆ ڕه‌شيد ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كوردۆ ڕه‌شيد ده‌كات

ئێواره‌ى هه‌ينى 2021/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كوردۆ ڕه‌شيد پێشمه‌رگه‌ و كاديرى ديارى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دوايييان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كردن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆيان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كوردۆ ڕه‌شيد، سوپاس و پێزانينى خۆيان و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و سه‌ره‌خۆشيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌.

Top