کۆمپانیای سامسۆنگ ژووری هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ ژووری هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ژووری هەواڵی Samsung Newsroom تایبەت بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ڕاگەیاند، کە دەبێتە سەرچاوەی هەواڵی فەرمی کۆمپانیاکە بۆ میدیاکان و کڕیارانی ناوچەکە. ئەم ڕاگەیاندنە هاوتا لەگەڵ ئەرکی کۆمپانیاکە و تیشکخستنە سەر دابینکردنی پێداویستیەکانی کڕیارەکان دێت. و ئاگادارکردنەوەیان لە نوێترین بابەت و هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی، بەتایبەتی کە بە شێوەیەکی فراوان لە نۆ وڵاتدا لە ناو خەڵکیدادەنگ دەداتەوە.
یەکەم ژووری هەواڵی تایبەت بە کۆمپانیاکە بۆ ناوچەکە، کە تەواوکەری ژووری هەواڵی جیهانییە، مەودایەکی فراوانی ناوەڕۆک لەخۆدەگرێت لەوانە بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی و تایبەتمەندی بەرهەمەکانی سامسۆنگ، هەروەها وێنە و ڤیدیۆ و هێڵکاری کوالێتی بەرزو ڕیکلامی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکان و کۆمپانیا و دەستپێشخەریەکانی. ژووری هەواڵەکان ناوەڕۆکی عەرەبی تایبەت بەڕای گشتی بەرفراوانتر لە ناوچەکە پێشکەش دەکات و لێدوانەکان لەلایەن وتەبێژانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پشتگیری دەکرێت بۆ تیشک خستنە سەر تەوەرەکان ودەستپێشخەریەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکە و چالاکییە ناوچەییەکان.
ئەم هەنگاوە نوێیە دووپاتکردنەوەی کۆمپانیای سامسۆنگە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقابۆ پابەندبوونی بە بازاڕی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی باشترین ئەزموون بۆ کارلێککردن لەگەڵ بڕاندی سامسۆنگ. ئەم سەکۆی هەواڵە پشت بە سەرچاوەکانی کۆمپانیاکە دەبەستن بۆ هاوبەشکردنی چیرۆکی تایبەت و چاوپێکەوتن و بۆچوونەکان لەگەڵ نوێنەرانی پیشەسازیەکە گەرماو گەرم.
ئەم ژووری هەواڵە نوێیە،33هەمینە لە سامسۆنگ لە ناو ژوورەکانی سامسۆنگ لە جیهاندا.

Top