ژماره‌یه‌كی زۆر لە هاوڵاتیانی سنووری گه‌رمیان په‌یوه‌ندییان به پارتی كرد
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان رایدەگەیەنێت كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لە خه‌ڵك له ناوچەكە په‌یوه‌ندییان به پارتییەوە كردووە
ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گۆڤاری (گوڵان)ی راگه‌یاند كە له سنووری ئێدارەی گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك په‌یوه‌ندییان به پارتییەوە كردووه، هەر بۆیە جەخت لەوە دەكەمەوە كە پارتی و كاندیدی پارتی له‌م سنوورەدا دەنگ دەهێنێت و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێت بەنوێنەری راستەقینەی خەڵكی ئەو دەڤەرە.
هەروەها بەرپرسی لقی 22ی پارتی وتی: باره‌گای پارتی ئەوە باره‌گای كوردستانیانه له سنوورەكە، بۆیە خه‌ڵكی ئەو دەڤەرەش ئومێدی به پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و كاندیدەكەشمان خاوه‌نی 49 شه‌هید و ئه‌نفاله، كەسێكی پاك و خۆشه‌ویسته. هاوكات له گه‌رمیان شه‌ڕه جنێو‌و ناوزراندن به پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رچوو و خه‌ڵك خزمه‌ت و ئارامی و سەقامگیری ده‌وێت و بە دڵنیایەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و جەماوەرەكەی لەو هەڵبژاردنەشدا بانگه‌شه‌یه‌كی بێكێشەو نه‌رمیان ئەنجامدا، ئه‌وه‌ش زیاتر سەرنج و ئومێدی بەخه‌ڵكی سنوورەكە بەخشی كە وایكرد خەڵكێكی یەكجار زۆر لەناوچەكەدا روو له پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.