پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی دادوەری بۆ بەدواداچوون و پاراستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی دادوەری بۆ بەدواداچوون و پاراستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

 

 

ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی  بڵاوی كردووەتەوە كە  لە کۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق بڕیاردرا لیژنەیەکى دادوەری لەسەرجەم دادگاکان پێكبهێنرێت بەگوێرەى دابەشکردنى بنکەکانى دەنگدان بۆ وەرگرتنى سکاڵاى لیژنە ئەمنییە پێکهێنراوەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە بۆ پاراستنى هەڵبژاردنەکە لە هەر سەرپێچییەکى یاسایى کە لە رۆژى هەڵبژاردنەکەدا رووبدات.

 

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنەكە بڕیاری دا دادگاکان رابسپێرێت بۆ توندکردنەوەى لێپێچینەوە یاساییەکان دەرهەق ئەو كەسانەی هەوڵ دەدەن  وێنەی  کاندیدەکانى هەڵبژاردن بدڕێنن یان هێرش بكەنە سەریان.

 

بڕیارە رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و لەئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى پاڵپشتییەکى زۆر بۆ بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە لەوادەى خۆیدا لەئارادایە.

Top