بی بی سی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ڕاوەستانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەربەکۆمپانیای فەیسبوک

بی بی سی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ڕاوەستانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەربەکۆمپانیای فەیسبوک

دوای راوەستانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ( واس ئەپ و فەیسبووك و مەسنجەر و ئینستاگرام ) كە سەر بەكۆمپانیای فەیسبووكن و ناتوانرێت لەڕێی وێبگەرەكان و بەرنامەی مۆبایلەوە بكرێنەوە ، ماڵپەری بی بی سی بەریتانی لەراپۆرتێكیدا هۆكاری لەكاركەوتنەكەی بڵاوكردەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەفەیسبووك لەتویتەر ئەوەیان بڵاوكردەوە كە ئەوان ئاگادارن كە كێشە هەیە و بەزووترین كات كار دەكەن بۆ گەڕانەوەی شتەكان بەڵام ئاماژەیان بەهۆكاری لەكاركەوتنەكە نەكردووە.
بی بی سی: "هەندێک لەشارەزایان بڕوایان وایە کێشەی لەکار کەوتنی فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بەهۆی درووستبوونی کێشە لەسیستەمی DNSوە درووست بووبێت، کە پەیوەندی بەدۆمینی سایتەکانینەوە هەیە" ئەو لەکارکەوتنە خێرا و لەناکاوەی ئەمشەو گەورەترین ئابڕوچوونی کۆمپانیای فەیسبوکە و پێدەچێت لەداهاتووش دا کاریگەری خراپی لەسەر هەژماری بەکارهێنەرانی تۆڕەکە هەبێت و ماوەیەکی زۆری بووێت تاوەکو دۆخەکە بگاتەوە و ئاستی ئاسایی خۆی.
لەکاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەمشەوەوە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بەکۆمپانیای فەیسبوک، کە ژمارەیان چوار تۆڕە بەشێوەیەکی کتوپڕ و لەناکاو لەزۆرینەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوت و تائێستاش ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

Top