سەرۆكی دەستەی ژینگە پێشوازی لە شاندی وەزارەتی ژینگەی عێراق كرد

سەرۆكی دەستەی ژینگە پێشوازی لە شاندی وەزارەتی ژینگەی عێراق كرد


دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە( گوڵان )ی راگەیاند: ئەندازیارعه‌بدولڕه‌حمان سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هه‌رێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن و بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی دەستە، پێشوازیان كرد لە شاندێكی وەزارەتی ژینگەی حكومەتی فیدڕاڵی بە سەرۆكایەتی (كریم حمید عسكر) بەرێوەبەری گشتی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە فوراتی ناوەراست و شاندی یاوەری.لەم دیدارەدا باس لە هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا كرا ، وە بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی لە بواری ریسایكلین ئەنجامدراوە
. شایانی باسه‌ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاست پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو دیوانییه‌و بابل و سه‌ماوه‌ ده‌گرێته‌وه‌

Top