سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەرەنسا پێدەگات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەرەنسا پێدەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە یدارەکەدا، کونسولی گشتیی فەرەنسا، نامەیەکی ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
لە نامەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا، سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر لێی کراوە.
لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە ” فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی دێرین و بێ هاوتایان هەیە، کە دەبێت لە ئاستێکی بەرزدا ڕایانبگرین “. سەرۆکی فەرەنسا لە نامەکەیدا هەروەها دەڵێت ” فەرەنسا بەردەوامی دەدات بە پابەندی خۆی لە گەڵ ئێوە، لە دژی تیرۆر و لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی“.

Top