وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد..
کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابدا 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 6 ملیار و 553 ملیۆن و 762 هەزار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای "سۆمۆ" ئاشكرای كرد، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابدا 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 6 ملیار و 553 ملیۆن و 762 هەزار دۆلار بووە.
کۆی هەناردە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 91 ملیۆن و 655 هەزار و 930 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە 3 ملیۆن و 4 هەزار و 309 بەرمیل بووە. ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێکیش 69.235 دۆلار بووە.