وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان: کابینەى نۆیەم 50 قوتابخانەی دروستکردوە و چەندی دیكەش لە ژێر جێبەجێكردنە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان: کابینەى نۆیەم 50 قوتابخانەی دروستکردوە و چەندی دیكەش لە ژێر جێبەجێكردنە

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە لە ماوەیەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا(50) قوتابخانەی تازە دروستکراوە و هەموو هەوڵەكانیش بۆ چارەسەكردنی گرفتى کەمی بیناى خوێندنە.
دووشەممە 27/9/2021 لە گەڕەکى داره‌توی نوێ لە قەزاى دەشتى هەولێر قوتابخانەیەکى 18 پۆلى بۆ ئامادەیی کچان کرایەوە. لەو رێورسمەدا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند كە ئێستا وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵی ئەوەدایە كە زۆرترین ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین بکرێت تاوەکو پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ سەلامەت بێت. جگە لەوەش، وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵى دابینکردنى پێداویستییە پەروەردەییەکان دایە.
هاوكات وەزیری پەروەردە باسی لەوەكرد كە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا (50) قوتابخانە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دروستکراوە و ئێستاش چەندین بینایەی قوتابخانەی دیكە کاریان تێدا دەکرێت، هەروەها وەزیری پەروەردەی كوردستان لەتەوەرەیەكی دیكەی قسەكانیدا وتی: لە چەند قۆناغێکى خوێندندا کتێبی تازە دابین کراوە و لە بەرنامەى وەزارەتە كە کتێبی تازەیە بۆ هەموو قۆناغەکانى خوێندنی ئەمساڵ دابین بكرێت.

Top