فەرەنسا نەوەی نوێی شەمەندەفەری تیژڕۆ ئاشکرا دەکات

فەرەنسا نەوەی نوێی شەمەندەفەری تیژڕۆ ئاشکرا دەکات

 

 

لە چلەمین ساڵیادی ناساندنی یەکەم شەمەندەفەری خێرادا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وێستگەی هێڵی ئاسنیی Lyon لە پاریس نەوەیەکی نوێی شەمەندەفەری ئاشکرا کرد.

مەراسیمەکە بەشێکە لە پلانە بەرزەخوازەکەی حکومەتی فەڕەنسا بۆ بەرزکردنەوەی تۆڕی گواستنەوەی هێڵی ئاسنی ئەو وڵاتە. هەروەها حکومەت بڕی 6.5 ملیار یۆرۆی تەرخان كردووە بۆ كۆمپانیای نەتەوەیی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەری فەڕەنسا.

شەمەندەفەرە خێرا نوێیەکە(TGV M)  لە کاتژمێرێكدا 320 کم  دەبڕێت مەرج نییە ڕیکۆردی نەوەی پێشوو بشکێنێت، بەڵکو زیاتر بۆ ژینگە باشتر و گەورەترە و فارگۆنی زیاتری تێدایە بۆ سەرنشینان، دیزاینی ئایرۆدینامیکی نوێ تێچووی كەمترە.

نەوەی نوێی شەمەندەفەری خێرای فەڕەنسا کە لە لایەن كۆمپانیای ئەلستۆمەوە بەرهەمهێنراوە، لە ماوەی دوو ساڵی دیكەدا دەچێتە ناو تۆڕی شەمەندەفەری ئەو وڵاتە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top