وه‌رزشكاران ده‌نگ به لیستى زه‌رد ده‌ده‌ن
وه‌رزشكاران ده‌نگ به لیستى زه‌رد ده‌ده‌ن
وه‌رزشوانانى ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان له چاوه‌ڕوانى هاتنى رۆژى 10ى مانگن بۆ ئه‌وه‌ى به پهرۆشییهكى زۆره‌وه بچنه سه‌ر سهندوقهكانى ده‌نگدان بۆ سه‌رخستنى كاندیدانى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، وه‌رزشكاران ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى ده‌نگى وه‌رزشوانان ببنه هاوینى سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌یان، ئامانجى وه‌رزشوانان له ده‌نگدان له كاندیدانى پارتى بۆ ئه‌وه‌یه تاكو شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى مافه وه‌رزشییه‌كانیش له ئاستۆى پارتى بێت له به‌غداد وه‌كو هه‌موو مافه‌كانى تر له پاڕاستى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌رگرى كردن له خه‌ڵكى كوردستان و شه‌ڕ كردن له سه‌ر قوتى هاونشتیمانیان، ده‌یانه‌وێ ئه‌مجاره پارتى پاكێجی وه‌رزشیش بكاته پاكێجێكى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى مافی به‌ش خوراوی وه‌رزشكارانى كوردستان وه‌ربگرێته‌وه له گشت روویه‌ك، بۆیه وه‌رزشڤانان ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێ جیاواز بن له‌م هه‌ڵبژاردنه شه‌ڕى ده‌رچوونى زۆرترین كاندید بۆ لیستى پارته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
ئا: كارزان كانه‌بی
شه‌رمین فازیل یاریزانى تۆپى فوتساڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه ئاسوده‌ین له یان كردن له سایه‌ى حكومڕانى پارتى به‌هۆى بهرقراری ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ى دابینى كردوه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بۆیه هه‌میشه پاڵپشتى كاندیدانى پارتى ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته، هیواداریم هه‌موو وه‌رزشوانێك ده‌نگ بده‌ن به به‌ربژێرانى پارتى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له رێگه‌ى ئه‌وان وه‌رزش پێش بخه‌ین، داوكارین له كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گرینگی به وه‌رزش بده‌ن و یارمه‌تى وه‌رزشوانان بده‌ن له رووى ماددى و مه‌عنه‌وی، چونكه وه‌رزشكار له كوردستان بێ ناز و بێ سه‌رپه‌رشته.
نێچیرڤان پاشا یاریزانى تۆپى پێى له سنورى ناحیه‌ى خه‌لیفان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه پارتى تاكه حزبی كوردستانه كه جێگاى باوه‌ڕ و پارێزه‌رى سه‌قامگیری و ئارامی و خۆش گوزه‌رانیه، بۆیه هه‌میشه به هه‌موو هێزی خۆمان پاڵپشتى كاندیدانى پارتى ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته، هیوادارم وه‌رزشكاران ده‌نگ به لیسته زهركهى خۆیان بده‌ن بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونى زیاتری وه‌رزش، داوكارم له كاندیده به‌رێزه‌كان به متمانه‌ى ته‌واو و راستگۆیانه كاربكه‌ن بۆ وه‌رزشكاران و هه‌وڵ بده‌ن چه‌ند یاریگایه‌كى نوێی له كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێربه تایبه‌تى دروست بكرێت، چونكه هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ى وه‌رزشه له كوردستان، خه‌مێكى جدی له وه‌رزشیى كوردستان بخۆن و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى مافه وه‌رزشییه‌كانیش بكه‌ن له به‌غداد.
دێرین فه‌هری یاریزانى یانه‌ى سنوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه شایه‌نى ئه‌وه‌ن كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه و ئارامیه‌ى ئه‌وان دروستیان كردوه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانیان پاراستوه، بۆیه هه‌میشه پاڵپشتى كاندیدانى پارتى ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته شه‌ونخوونى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى ئێمه یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى عێراقیش بێت، هیوادارم له داهاتوودا زیاتر گرینگی به وه‌رزش و گه‌نج و وه‌كان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان زیاتر به‌ره‌ووپێش بچێت له هه‌موو بواره‌كاندا، داواكاریمان وه‌كو وه‌رزشكاران ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌م و كورتیانهى له ناو وه‌رزشى كوردستان هه‌یه بڕ بكه‌نه‌وه و داهاتێك بۆ یانه‌كانى كوردستان دابین بكرێت و پشتگیریان بكرێت، وه ئافره‌تان به تایبه‌تى گرنگى پێویستیان پێ بدرێت و شه‌ڕى مافه وه‌رزشییه‌كانمان له به‌غداد بكه‌ن.
خه‌سرۆ هه‌ركی یاریزانى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو وه‌رزشكارێكى كوردستان ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م ، داوكاریمان ئه‌وه‌یه هه‌ر كاندیدێك یان ئه‌و كه‌سى به‌ربژێره رێگه نه‌ده‌ن وه‌رزشیى كوردستان پشتگوێ بخرێت و شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى سه‌رجه‌م مافه وه‌رزشییه‌كان بكرێت له شارى به‌غداد ، چونكه وه‌رزشیی هه‌موو لایه‌ك پێشكه‌وتووه جگه له وه‌رزشیی ئێمه نه‌بێت كه وه‌كو پێویست نییه، داوكارم له كاندیده به‌رێزه‌كان با چاویان هه‌میشه له سه‌ر وه‌رزشیی كوردستان بێت و خه‌مێكى جدی له وه‌رزشیی ناوه‌خۆ بخۆن و وه‌رزشیی كوردستان ببه‌نه لوتكه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى دونیا، هیواداریشم كاندیده‌كانى پارتى له به‌غداد خه‌می وه‌رزشیی له‌پێشینه‌ى كاره‌كانیان بێت بۆ باشتر بوونى ئه‌م دۆخه‌ى وه‌رزش.
خه‌نده فكری یاریزانى تۆپى پێى له قه‌زاى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م، چونكه ئه‌و ئاسوده‌یی ژیان و به‌رقه‌راری ئه‌من و ئاسایشه‌ى هه‌یه له سایه‌ى ئیداره‌دانى پارتییه بۆ ناوچه‌كه، بۆیه هه‌میشه پاڵپشتى كاندیدانى پارتى ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته، هیوادارم وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌نگ به پارتى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له رێگه‌ى ئه‌وان وه‌رزش پێش بخه‌ین و وه‌رزش له‌م دۆخه‌ى ئێستا رزگار بێت و بچێته دۆخى باشتر و خزمه‌تى زیاترى وه‌رزشوانان بكرێ له ناوچه‌كانى كوردستان، داوا له به‌ربژێره‌كانى پارتى ده‌كه‌م گرنگى به وه‌رزش و وه‌رزشوانان بده‌ن به تایبه‌تى ئافره‌تى وه‌رزشوان، گرنگى تایبه‌ت به وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان بدرێت هه‌وڵ بدرێ ناوى وه‌رزش به‌رز رابگیرێ، چونكه كوردستان وه‌رزشوانى زۆر باشى هه‌یه كه پاشه رۆژى باش له چاوه‌ڕوانى ئه‌وان دایه، تاكو ئێستا گرنگى ته‌واو به وه‌رزشوانان نه‌دراوه و وه‌رزشكار و وه‌رزشیی كوردستان بێ نازه و هیوادارم له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه كاره‌كان باشتر بكرێ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى وه‌رزشوانان به گشتى و به‌تایبه‌ت كوردستانیانى ئازیز.