چوارەمین ساڵیادی ریفراندۆم لەشاری خورماتوو بەرز راگیرا

چوارەمین ساڵیادی ریفراندۆم لەشاری خورماتوو بەرز راگیرا


چوارەمین ساڵیادی ریفراندۆمی كوردستان لە شاری خورماتوو بەرز ڕاگیرا كە كوردی ئەو شارە چوار ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێ 25/9/2017 زۆرینەیان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەبەڵێ دا.
لەمبارەیەوە بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی شەممە 25/9/2021 لە چوارەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا گوتارێكی پێشكەش كرد بۆ كۆمەلێك هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو لەسەر گرنگی ریفراندۆم كە لە باشووری كوردستان و بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكان ئەنجامدرا، هەر لەویادە شكۆمەندەدا بەرپرسی ناوچەی خورماتوو سوپاسی خەڵكی خورماتووی كرد كە لە كاتی ریفراندۆم تێكڕای خەڵك چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و كوردستانیبوونی خورماتوویان سەڵماند و دەنگدانیان ئاماژە بوو بۆ عەرەبە شۆڤێنی و توركمانە هەڵپەرستەكان كە خورماتوو شارێكی كوردستانییە و بە كوردستانی دەمێنێتەوە.
هاوكات لەو ساڵیادەدا ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمەك و هاوكاری (200) خێزانی كەمدەرامەتی شارەكەی كرد كە سەبەتەی خۆراكی بەسەریان دابەش كرد.

Top