یاریزانانی تۆپی پێی کچانی ئەفغانستان گەیشتنە لیسبۆن

یاریزانانی تۆپی پێی کچانی ئەفغانستان گەیشتنە لیسبۆن

 

یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئەفغانستان لە کۆتاییدا توانیان لە دوای چەند هەفتەیەک لە چاوەڕوانیدا وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن، ئەو تیپە لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە لیسبۆنی پورتوگال ئەو وڵاتەی کە پێشترمافی پەنابەرییان بۆ مسۆگەر کردبوو.

ئەو یاریزانانەی کە گەیشتنە لیسبۆن لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە قسەیان لەگەڵ فەرخەندێ موحتاج کاپتنی هەڵبژاردەی ژنانی ئەفغانستان لە کەنەدا کرد.

موحتاج گوتی:"شانازی بەوە دەکەم کە توانیویانە بە ویستی خۆیان ببنە وەرزشوانی سەركەوتوو لە ئەفغانستان و هاوکات بەرگری لە مافی ئافرەتانی وەرزشکاردەکەین و ئەوانەش کە ماونەتەوە و لە شوێنێکی سەلامەتن، بەڵام ئەفغانستان هەمیشە لە دڵی ئەوان گەورەترین خەمیان دەبێت"

یاریزانانی تۆپی پێی کچانی ئەفغانستان دەڵێن: ئاواتەخوازن ببنە وەرزشوانی سەركەوتوو و پیشەیی، ئەم خەونە سەرەڕای سەرهەڵدانی تاڵیبان و بەرخۆدانی بزووتنەوەی مافی ئافرەتان لە ئەفغانستاندا، لانی کەم لە ماوەی مامناوەنددا، ناهێنێتە دی.

دەشڵێن: لە سەرەتای سەرهەڵدانی تالیبانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مافی ئافرەتان زیاتر پێشێل دەكرێت، و ڕێگرن لە پێشكەوتنی ئافرەتانی ئەم وڵاتە و بەربەستی زیاتریان بۆ درووست دەكەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top