ئاگاداریەك لە هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و شۆفێران له‌باره‌ى داخستنى شوێنى پێچكردنه‌وه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 21/9/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكرده‌وه كە تێیدا هاتووه: سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و شۆفێرانى هه‌ولێر به تایبه‌ت دانیشتوانى شاوێس، ماس سیتى و گه‌ڕه‌كى سه‌فین ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كە له ڕۆژى چوارشه‌ممه 22/9/2021ه‌وه شوێنى پێچكردنه‌وه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر كه ئه‌و پێچكردنه‌وه‌یه بۆ ناو شاره به شێوه‌ى كاتى و بۆ كارى چاككردنه‌وه داده‌خرێت.
له ئاگاداركردنەوەكەدا ئاماژە یەوەشكراوە كە تا كاتى كردنه‌وه‌ى شوێنى پێچكردنه‌وه‌كه شۆفێران ده‌توانن بۆ پێچكردنه‌وه شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌كاربهێنن.