مۆزەخانەیەكی جەنگ لە هەڵەبجە دروستدەکرێت

مۆزەخانەیەكی جەنگ لە هەڵەبجە دروستدەکرێت

سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە بە ئامانجی زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی ئەو وەفدە بیانی و ناوخۆی و گەشتیارانەی کە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن، بە پشتیوانیی ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ، پڕۆژەی مۆنۆمێنتی جەنگ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی لە کۆکردنەوە نیشاندانی هەموو ئەو فڕۆکە و زرێپۆشانەدا دەبینێتەوە کە لە کیمیباران و ئەنفالکردنی گەلی کورددا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکارهێنراون.

لەدوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە،ژمارەیەک پاشماوەی ئەو کەرەستە سەربازییانەی کە بەکار هاتبوون لە پرۆسەکەدا مابوونەوە و لەلایەن مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە کۆکرابوونەوە، بۆ پاراستنیان و خستنەڕوویان بۆ ئەو وەفدە ناوخۆیی و بیانییانەی کە دێنە هەڵەبجە لە ئێستادا لە شێوەی مۆزەخانەیەکی جەنگدا دەخرێنە ڕوو، ئەم كەرەستانەش بەڵگە و دۆکیومێنتی دیارن بۆ زیاتر بەجینۆساید ناساندیی کیمیبارانی هەڵەبجە.

Top