تیمێكی (80) كەسی لە یەكێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات  

تیمێكی (80) كەسی لە یەكێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات  

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی گروپی یەكێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا لە كۆبوونەوەیەكدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند  كە یەكێتیی ئەوروپا  لە مانگی داهاتوودا 80 کەس لە ئەندامانی ڕەوانەی عێراق دەکات، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەرکی ئەم ئەندامانە دواداچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەبێت.

ناوبراو داوای لە لایەنە عێراقییەكان كرد ئەوانەی بەشدارن لەو هەڵبژاردنانەدا كە  ئەم پرۆسەیە بە ئاشتیانە و بێ كێشەو گرفت بەڕێوە ببەن، دووپاتیشی كردەوە كە  توندوتیژی و ترس و تۆقاندن نابێت هیچ جێیەکی لەو هەڵبژاردنەدا هەبێت.

شایانی باسە لە ساڵی 2019 تاکە دواکاری خۆپیشاندەران ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو، بە تایبەتیش ڕەخنەی توندیان هەبوو لە گەندەڵیی ئابووری و خراپ بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە عێراقدا، نزیکەی 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە لەو هەڵبژاردنەی کە بڕیارە 10 ی مانگی 10 ئەنجام بدرێت و تیایدا پەرلەمانی 329 کورسی هەڵدەبژێردرێت.

 

 

Top