ڕاگەیاندنی هاوپەیمانيی بەرگريی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین

ڕاگەیاندنی هاوپەیمانيی بەرگريی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین

بەریتانیا و ئەمریکا و ئوسترالیا ئیمزاکردنی مێژوویی و ڕێكکەوتنێکی تایبەتیيان ڕاگەیاند بۆ هاوبەشکردنی تەکنەلۆژیای بەرگريی پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی گەشەسەندووی چین.

 چین کاردانەوەی پیشانداوە بەهۆی ڕووداوەکە  و بە "عەقڵییەتی شەڕی سارد" ناوی دەبات.

هاوبەشیکردنەکە بۆ یەکەم جار ڕێگە بە ئوسترالیا دەدات بە بەکارهێنانی هەواڵگریی سەربازيی ئەمریکا، ژێردەریایەکی ناوەکی درووست بکات.

ئەو ڕێککەوتنە  پێی دەوترێت ئاكۆس هەروەها هاوکاری لەسەر زیرەکی دەستکرد، تەکنەلۆجیای کوانتەمی و سایبەر دەكرێت.

ئەو سێ وڵاتە نیگەرانن لە گەورەبوونی هێزی چین وپێشكەوتنی و بوونی سەربازیی لە ناوچەكەدا.

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن وەڵامی دایەوە و گوتی: کە پێویستە وڵاتان واز لە عەقڵییەتی شەڕی سارد و پێشڕەوییە ئایدیۆلۆژییەکان بهێنن.

لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنەدا ئوسترالیا واز لە ڕێکەوتن لەگەڵ فەڕەنسا دەهێنێت كە بۆ درووستکردنی ژێردەریاییەکان کە لە لایەن فەڕەنساوە دیزاین کراوە و فەڕەنسا کاردانەوەی توندی لە بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕی. هەروەها وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی کە ئەو هەنگاوە بێ ڕەحمانەیە و پابەند نەبوونە بە بەڵێنەكان و خەنجەرلێدانە لە پشتەوە.

لە ساڵی 2016دا فەرەنسا گرێبەستێکی 50 ملیار دۆلاری بەدەست هێنا بۆ درووستکردنی 12 ژێردەریایی بۆ هێزی دەریایی ئوسترالیا کە گەورەترین گرێبەستی بەرگری ئوسترالیا بوو.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە لێدوانێکی هاوبەشدا ڕۆژی چوارشەممە هاوبەشی ئاسایشی نوێیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە یەکەم دەستپێشخەریدا لەژێردەستی ئاكۆس ئێمە پابەندین بە ئامانجی هاوبەش بۆ پشتگیری کردنی خواستی ئوسترالیا بۆ پڕکردنەوەی هێزی دەریایی بە ژێر دەریایی ناوکییەوە .

گوتیشیان: ئەم توانایە هانی سەقامگیری دەدات لە هەرێمی هندی یارام و بۆ چەسپاندنی بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.

 

گوڵان: سەردار خلیل

Top