نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمڕۆ ههینی 17/0/2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٥ دۆلار و ٦١ سەنت گهيشت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکيیش بە ٧٢ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
له٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە. بە گوێرەی پێشبینییەکان لە ئهمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.