کۆمپانیای بەدواداچوونی تانکەر گواستنەوەی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ سووریای پشتڕاستکردەوە

کۆمپانیای بەدواداچوونی تانکەر گواستنەوەی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ سووریای پشتڕاستکردەوە

 

کۆمپانیای تانکەرتركرز، کە چاودێریی گواستنەوەی دەریایی و کەشتییەکان دەکات، پشتڕاستی کردووەتەوە، کە لەسەر بنەمای بەڵگەی ڤیدیۆیی، كەشتیی ئێرانی سووتەمەنیی خۆی بۆ بەندەری بانیاس لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا گواستووەتەوە.

ئاشكراشی دەكات كە ناوی ئەو کەشتییە ( فاکسۆن )ە  و شوێنی کۆتایی ئەم بارە لوبنانە.

ئەو کۆمپانیایە لە تویتەری خۆیدا گوتی:"بەهۆی سزاکانەوە کەشتییەکە نەیتوانی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دەریاوە بچێتە لوبنان و لە جیاتی ئەوە بۆ گواستنەوەی باری سووتەمەنی بە ڕێگای زەوییەوە بۆ بانیاس لە باکووری ڕۆژئاوای سووریای بردووە .

سوریاش وەک ئێران لە ژێر سزاکانی ئەمریکادایە و ئەو دوو وڵاتەش مەرجی هاوشێوەیان هەیە .

 کۆمپانیاکە مەزەندەی ئەوە دەکات کە ( 1310 ) بارهەڵگر پێویستە بۆ گواستنەوەی بارەکە لە سوریاوە بۆ لوبنان،  کێشی ئەم بارەش بە 33000 تۆن مەزەندە دەکرێت.

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو، یەکەم بارهەڵگری سووتەمەنی بەرلە چەند ڕۆژێك لە ئێرانەوە بۆ سووریا بەڕێکەوتەوە و بڕیاربوو تا سبەی بارەکە بگاتە لوبنان .

 گوتیشی، دووەمین بارهەڵگر کە شوێنی ئێستای لەلایەن کۆمپانیای بەدواداچوونی تانکەرەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە شوێنی مەبەست .

دەشڵێت لوبنان بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی ئاڵوگۆڕی دەرەکییەوە ڕووبەڕووی کەمیی سووتەمەنی دەبێتەوە و ژیانی ئاساییش لەو وڵاتەدا خەریکە ئیفلیج دەبێت.

لەبەر کەمیی دابەشکردنی کارەبا لەو وڵاتە زۆرێک لە خەڵك بۆ شوێنی كاركردنیان و ماڵەکانیان پشت بە مۆلیدەی بچووک دەبەستن کە بە سووتەمەنی كاردەكات.

لە ساڵی 2019ەوە لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی ئابووری لەو وڵاتەدا، نرخی لیرەی لوبنان 90٪ دابەزیوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخی خۆراک زیاتر لە  پێنج ئەوەندە بەرزببێتەوە و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی 75٪ ی خەڵکی ئەم وڵاتە بکەوێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top