توندوتیژی لە شارۆچکەیەکی گرینلەند قەدەغەکردنی فرۆشتنی مەی لێكەوتەوە

توندوتیژی لە شارۆچکەیەکی گرینلەند قەدەغەکردنی فرۆشتنی مەی لێكەوتەوە

 

دەسەڵاتداران لە شارۆچکەی تاسیلاک لە ڕۆژهەڵاتی گرینلەند، دوو هەفتە لە دوای راپۆرتی چەندین ڕووداوی "نائاسایی" فرۆشتنی مەیان قەدەغە کرد.

بە وتەی بەرپرسانی تاسیلاک، قەدەغەی فرۆشتنی مەی بەهۆی زیادبوونی کتوپڕی هەڵسوکەوتی توندوتیژییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتوون.

لەلایەن پۆلیسی تاسیلاکەوە ، ئاماژە بە 15 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی و دوو حاڵەتی خۆکوشتن و چوار حاڵەتی هەڕەشەی خۆکوشتن و شەش حاڵەتی ڕووداوی دیكەی توندوتیژی دەکەن.

هاوکات بەرپرسانی تەندروستی تاسیلاک دەڵێن، توانای بەشی تەندروستیی شارەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژەهراویبوون بە مەی تەواو بووە  و داواشیان کردووە دوو هەفتە فرۆشتنی مەی قەدەغە بکەن.

ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی تاسیلاک کەمترە لە 2000 کەسە و دەکەوێتە ناوچەی  سەرمەرسۆک لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی گرینلەند. 

بە وتەی بەرپرسانی ناوخۆ، ئەگەر ژمارەی ڕووداوەکانی توندوتیژی کەم ببێتەوە، قەدەغەی فرۆشتنی مەی لە تاسیلاک لە 17ی ئەیلول بۆ (26ی ئەیلول) كۆتایی پێدێت.

بەرپرسانی گرینلەند لەم دواییانەدا ڕێوشوێنی نوێیان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە تاسیلاک گرتۆتەبەر.

بەم دواییانە ناوەندێکی خێزان و سەنتەرێکی گەنجان لە تاسیلاک کرایەوە بەمەبەستی كەم بوونەوەی توندووتیژی .

 

 

Top