ئەیلوول ... ئومێد و ئیرادە

ئەیلوول ...  ئومێد  و ئیرادە


60 ساڵ به‌رلەئێستا شۆرشی ئەیلوولی مەزن بەرێبەرایەتی بارزانی نەمرهه‌ڵگيرسا،‌ وەك شۆرشێكی كوردستانی لەبواری سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كداريى و فيكرى.. لەكاتێكدادەستی پێكرد تەمی نائومێدی باڵی بەسەركوردستانداكێشابوو،بەلام ئەیلوول ئومێدوئیرادەی خسته‌ نێو دلی هەموو تاكێكی كوردستان.
شۆڕشی ئەیلوول، لە پێناو ئازادی خەلكی كوردستان ،دژی ستەم وزەوتكردن ولەناوبردنی كوردستان وەستایەوەو رووحی بەرگریكردن وخۆراگری لەناخی ھەموونیشتیمان پەروەرێكدا دروستكرد،لەساییەی داستان وبەرخودان وقارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆماوەی 9سال توانى حكوومه‌تی ئەوكاتی عیراق ناچار بكات، به‌ره‌سمى دان به‌ مافه‌ ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا بنێت، چونكەرێككه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادار بەگەورەترین بەلگەنامەی یاسایی و سیاسی دادەندرێت كەحكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق دانی نا، به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان،
بۆیەش رێكکەوتننامەی یازدەی ئادار بە مەزنترین دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانی
دادەندرێت ،لەوساوەتائێستاش ،چونكەبەردی بنا غەی ھەمووئەودەسكەوتانەبوو كەدواتربۆگەلی كوردستان ھاتنەدی ،

شۆرشی ئەیلوول چەندین تایبەتمەندی دیاری لەخۆگرتوە،بۆیە هەردەم لە هزر و بیری تاک بە تاکی گەلی کوردا بە شکۆداری دەمێنێتەوە.
كەدیارترنینان ئەمانەن...
*بارزانی نەمرلەشۆرشی ئەیلوول دادەنگی مەزلومیەتی گەلی كوردستانی بەجیھانی گەیاند...

*شۆڕشی ئه‌یلوول ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ور و سته‌م و واقیعه‌ تاڵه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو،

*شۆڕشی ئەیلوول جێی متمانەی سەرجەم گەلی کوردستان بوو، بیرۆکەی فیدراڵییەتیش بۆ عێراق، لە ئەجێندای ئەو شۆڕشەیەدا بوو، ئەو فیدراڵییەتەی ساڵی 2005یش بۆ ئەم وڵاتە چەسپا، بەرهەمی ئەیوولە

* ئیرادە وباوەر بە خۆبوونی لای خەلكی كوردستان دروست کرد...

*یەكەمین شۆرش بووكەتوانی كۆمەلێك مافی گرنگ ومێژووی بۆگەلی كوردستان فەراھەم بكات،كەئازادی ئەمرۆی كوردستان وپێشكەوتنە سیاسی وئیداری ودبلۆماسیەكان بەرھەمەكەن...

*رژێمی ئەوكاتی عیراقی ناچاركرد لەجیاتی شەربیرلەدانوستاندن بكات ،كەبەھۆیەوە كوردستان كەوتەقۆناغێكی تری بووژاندنەوە...
*بەوەرچەرخانێكی مێژوویی دادەندرێت كەسەنگ وكاریگەری خۆی ھەیە بۆچەسپاندنی ماف ودەستكەوتەكان ...
*شۆڕشی هەموو پێكھاتەكانی کوردستان بووبەبێ جیاوازی نەتەوەوئایین كەھەرموویانی لەژێریەك ئالاویەك سەركردایەتیداكۆكردنەوە ،
لەرێكەوتنامەكەشدا مافی ھەمووئایین ونەتەوێك چەسپێندرا...

*وردبینی وحیكمەتی بارزانی نەمربە بڕیارێك شۆرشی وه‌ستاند بە بڕیارێكیش شۆرشی ھەلگیرساندەوە،كەشۆرشی گوڵان بووەدرێژەپێدەری شۆرشی ئەیلوول...

*ئەیلوول ...وەك قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان بۆ نه‌وه‌ی ئێستاوداھاتوودەمێنێتەوە...

لە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا،
سڵاو بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازاديی دەنێرین لەسەرووی ھەموویانەوەھەلگیرسێنەری شۆرشی ئەیلوول بارزانی نەمر

Top