بەغدا.. كۆنگرەی گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان بەڕێوەدەچێت

بەغدا.. كۆنگرەی گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان بەڕێوەدەچێت

 

ڕۆژنامەی (سەباح) ی فەرمیی عێراقی لە دیدارێكدا لەگەڵ محەمەد ڕەبیع ڕوبەیعی ئەندامی هاوپەیمانێتی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەهرەین بۆ پشتیوانیکردنی شەفافیەت‌و دەستپاکیی  نووسیویەتی كە ناوبراو  پێی ڕاگەیاندووە كە ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی لە ساڵی 2020 لێکۆڵینەوەیەکی بەناونیشانی (گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان، چۆنێتی ڕێکارەکان، هۆکارە بەردەستەکان) بڵاوکردۆتەوە.

ڕۆژنامەكە لە درێژەی نووسینەكەیدا باسی لەوە كردووە كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، کۆنگرەی (گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان) لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

لەو كۆنگرەیەشدا سەرۆكی حكومەت مستەفا كازمی و ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی و ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی عێراقی و عەرەب بەشداری دەكەن.

شایانی باسە عێراق لە ئێستادا سەرۆکایەتیی تۆڕی عەرەبی بۆ بەهێزکردنی دەستپاکی‌و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەکات کە 22 وڵاتی عەرەبیی تێیدا ئەندامن.

Top