وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لێدانی پێكوتەی كۆڕۆنا دەكاتە مەرجی دەوامكردن

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لێدانی پێكوتەی كۆڕۆنا دەكاتە مەرجی دەوامكردن

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریداوە، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکاتە مەرج بۆ دەوامکردن لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومی و ناحکومییەکان.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە نووسراوێکدا کە رۆژی دووشەممە 23/8/2021 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە کە وەرگرتنی ڤاکسین بکرێتە مەرجی دەوامکردنی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگا حکوومی و ناحکوومییەکان و بە پێچەوانەوە بە ئامادەنەبوو دادەنرێن.

لە نووسراوەكەدا ئەوەشی تێدا هەیە كە ئەوانەی وەرگرتنی ڤاکسین نایانگرێتەوە پێویستە هەفتانە پشکنین(P C R) ئەنجام بدەن و پێشكەشی فەرمانگەكانیان بكەن بۆ ئەوەی بسەلمێنێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا نین. ئەو بڕیارو هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لەو كاَتەدایە كە ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە عێراق لە زیاد بوونە و وەرگرتنی ڤاكسنیش لە ئاستێكی نزمدایە. هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو بڕیارانە لەسەر داوای ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوەیە.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر

Top