گەورەترین دەروازەی گڕكان ئەم دەروازەیە بە كۆنترین و گەورەترین دەروازە و دەریاچەی گڕكان دادەنرێت

گەورەترین دەروازەی گڕكان ئەم دەروازەیە بە كۆنترین و گەورەترین دەروازە و دەریاچەی گڕكان دادەنرێت

 

ئەم دەروازەیە بە كۆنترین و گەورەترین دەروازە و دەریاچەی گڕكان دادەنرێت، لە ساڵی 1906ـەوە تا ئێستا كە دەكاتە ماوەی 110 ساڵ بەردەوام ئاو و ئاگری لێی دەردەچێت، كە دەكەوێتە ناوچەی (تەلفەر) لە وڵاتی ئەسیوپیا، پلەی گەرمی لەو شوێنەدا دەگاتە (110) پلەی سیلیزی، ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێكی پورتوگالی بەناوی (جویل سانتۆس)ی (38) ساڵەوە گیراوە، كە تەنیا بۆ وێنەگرتنی ئەو سەرچاوە گڕكانییە سەردانی ئەو شوێنەی كردووە، زۆربەی جیۆلۆجیناسان و پسپۆڕان بە دەروازەی سەرەكیی ناوەندی زەوی دادەنێن، هەروەها وا پێناسەی دەكەن كە دەڵێن یەكێكە لە دەرگاكانی جەهەنەم!

Top