رێنمایی بۆ هەڵبژاردنی پانتۆڵێكی شیك

رێنمایی بۆ هەڵبژاردنی پانتۆڵێكی شیك

هەڵبژاردنی پانتۆڵ، زۆر جار ئافرەتان تووشی هەراسانی دەكات، بەهۆی ئەوەی نازانن كام شێواز و ڕەنگی پانتۆڵەكان دیاری بكەن، چەند ڕێنماییەك هەن كە تایبەتن بە چۆنێتیی هەڵبژاردنی پانتۆڵ، بۆ ئەوەی كاتێك دەچیتە شوێنێك تووشی دوودڵی و نیگەرانی نەبیت، سەرەتا: هەردەم ڕەنگی پانتۆڵەكەت با لە ڕەنگی تاریك بێت، وەك: ڕەش و قاوەیی تۆخ، ڕەساسی، چونكە ئەوانە جەستەت باریك و كێشت كەم نیشان دەدەن، قوماشی پانتۆڵەكەت لە جۆری نەرم هەڵبژێرە، نەك لەو جۆرانە كە لە پەموو دروست كراون، چونكە قوماشی نەرم بە جەستەوە دەنووسێت و باریكتر دەردەكەویت، بەڵام قوماشی پەموو كراوەتر دیار دەكەوێت، ئەو شێوازانەی پانتۆڵ هەڵبژێرە كە خوارەوەی تەسكە و نابێت كراوە بێت، ئەمەش یەكسانییەك نێوان ناوقەد و قاچدا دروست دەكات، كاتێك پانتۆڵ لەبەر دەكەیت، هەوڵدە قەمیس، یان چاكێتی درێژ لەبەر بكەیت، چونكە بەشی ناوقەد و حەوز ون دەكات، بەمەش باریكتر دیاردەكەویت، بۆ ئەوانەی لاوازن و جەستەیان باریكە، دەتوانن ئەو خاڵانەی سەرەوە بە پێچەوانەوە وەربگرن، تا جەستەیان ئەوەندە باریكتر دەرنەكەوێت، با تەنیا یەك جۆرە پانتۆڵت نەبێ، بەڵكو هەموو جۆرەكانت هەبێ، وەك : پانتۆڵی قوماش، كاوبۆی (جینز)، پێست، ئەوانە هەر یەكە بۆ بۆنە و شوێنێك لەبەر دەكرێن.

 

 

Top