لەمەودوا گوڵەكانیش پیر نابن

لەمەودوا گوڵەكانیش  پیر نابن

گوڵ و گوڵدان ئەگەر لە ماڵ و لە شوێنی گشتییشدا بن، جوان و ناسك و سەرنجڕاكێشن، هەر بۆیە حەزی هەموو كەسێكە كە گوڵدان لە نزیكی هەبێت و بۆ ماوەیەكی زۆر بمنێتەوە، مانەوەی گوڵەكان پێویستیان گیراوە و ئامادەكاری هەیە، تا بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێننەوە، ئەو كارەش مەحاڵ نییە، هەر بۆیە لەلایەن كۆمپانیای (فۆریفەر ڕۆز لەندەن) كار لەسەر پێكهاتەیەك كراوە، كە ناهێڵێت گوڵەكان تێك بچن، بیرۆكەی ئەو كارە لە فیلمی پیاوە ناشیرین و كچە جوانەكە (the beauty and the beast) وەرگیراوە، كە لە دیمەنێكدا كچەكە گوڵێكی لە نێو مەركانێكدا داناوە، ئەو جۆرە گوڵە ناوی بێڵایە، كە بە زمانی ئیتاڵی واتە جوانی، بیرۆكەیەكی سادە بوو، كە بە گلیسرین و سیكۆتین كارەكە دەكرێت و، جۆرە بەكتریایەك دەخرێتە نێو مەركانەكە، تا نەهێڵێت گوڵەكە تێك بچێت، نرخی ئەو جۆرە گوڵانە كە دەتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ بمێننەوە، بۆ هەر دەستەگوڵێك بە مەركانەوە دەگاتە (80) هەزار دۆلار.

 

Top